پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

به‌یانیه‌ی ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگرتنی سزای سێداره‌ له‌ ئێران

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی به‌فرانبار، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وی سزای سێداره‌ی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، مێهدی حه‌سه‌نی، موجاهد كوركور، عه‌باس دریس و بێهرووز ئێحسانی بوو.

له‌ به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای ئاماژه‌دان به‌ ڕفاندنی نایاسایی و ڕه‌وه‌ندی دادڕه‌سی نادادپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و شه‌ش به‌ندكراوه‌، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی سه‌ركوت، تۆقاندن و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئێعدام به‌ گشتی بووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *