پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به‌ سه‌ر كۆماری ئیسلامی و حیزبۆڵڵای لوبنان

وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك گه‌مارۆی تازه‌ی به‌ سه‌ر كۆماری ئیسلامی و گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنان دا سه‌پاند.

هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دانووستانی نێوان ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی له‌ حه‌فته‌ی داهاتوو له‌ وڵاتی نۆرویژ، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا گه‌مارۆی به‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك شیركه‌تی نه‌وت و كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری كۆماری ئیسلامی دا سه‌پاندووه. هاوكات سه‌رچاوه‌ ماڵییه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان وه‌كوو بانكی قه‌رزۆلحه‌سه‌نه‌ خراوه‌ته‌ نێو لیستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و گرووپه ڕازی بووه‌ چه‌كه‌ قورسه‌كانی ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌تی لوبنان بكات به‌ مه‌رجێك ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ خاكی لوبنان بچێته ده‌ره‌وه‌ و كۆتایی به‌ هێرشه‌كانی بێنێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ڕابردوو به‌رپرسی دابینكردنی چه‌كوچۆڵی حیزبۆڵڵا به‌ ناوی قاسم ئه‌لحسێنی له‌ هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل دا كوژراو

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *