پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی حیزبی كۆماریخوازانی گه‌لان له‌به‌رده‌م شاره‌داری ئیستانبوول

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردان، لایه‌نگرانی حیزبی كۆماریخوازانی گه‌لان دژ به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ده‌یان كارمه‌ندی شاره‌داری ئیستانبوول له‌ به‌رده‌م شاره‌وانی ئه‌و گه‌ورشاره‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، ده‌زگای قه‌زایی توركیا فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٤٧ كارمه‌ندی شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوولی ده‌ركردووه‌ كه‌ لایه‌نگری حیزبی كۆماریخوازانی گه‌لان بوون، ئه‌و ٤٧ كه‌سه‌ پاش بڕیاری دادگا زیندانی و ڕاده‌ستی دادگا كراون. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌، لایه‌نگرانی حیزبی كۆماریخوازانی گه‌لان له‌ ئادانا و ئیستانبوول كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *