پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ڕاپۆرتێك له‌ سه‌ر به‌كارهێنانی په‌هبادی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ هێرش بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كوڕموڕ له‌ چه‌مچه‌ماڵ

 

 

به‌ پێی ڕاپۆرتی لێژنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕووداوی هێرشی گروپێكی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كوڕموڕ، په‌هبادی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ هێرشه‌كه‌دا به‌ كار هێنراوه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌، له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دیاری كراوه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌ لایه‌ن گروپێكی سه‌ر به‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و په‌هبادی جۆری “مێعراج ٥٣٢” له‌ هێرشه‌كه‌دا به‌ كار هێنراوه‌. شایانی باسه‌ زانیارییه‌كی زۆرتر سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و هێرشه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و لێژنه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و هێشتا كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی بابه‌تی گرنگ له‌ ئارادان كه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *