18
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری ئه‌عزاز له ڕۆژئاوای كوردستان دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
دانیشتووانی ناوچه داگیركراوه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان له ئاست گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ئیداری ئه‌و ناوچانه، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی ناڕازین و به وتنه‌ی دروشمه‌كانی، توركیا بۆ ده‌ره‌وه و سووریه ئازاده خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته له شار و گونده‌كانیان بوون.