17
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی 1403، وەزارەتی خەزێنەداری ئه‌مریکا گەمارۆی خستە سەر 12 بەرپرسی کۆماری ئیسلامیی کە دەستیان لە سەرکوتی ناڕەزایان بووه.
لە دووهەمین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئەمینی و دەستپێکی بزووتنەوەی “ژن،ژیان،ئازادی، ئەم سزایانە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئوستڕالیا و کانادا بە سەر “ئەندامانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی بەندیخانە و کەسانی تێوەگلاو لە سەرکوتی کوشندەی خەڵک سه‌پێندراوه. وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه ئەو کەسانەی كه‌وتوونه‌ته لیستی ته‌حریمه‌كانی ئه‌مریكاوه، بەرپرسیارن لە کوشتن، سەرکوت، توندووتیژیی، ڕفاندن، ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی و بێبەشکردنی به‌ندكراوان له ده‌رمان.