پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ شیركه‌تی فه‌لاتی قاڕه‌ی خارك

ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ شیركه‌تی فه‌لاتی قاڕه‌ی دوورگه‌ی خارك بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی جیاوازی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *