
بەپێی دوایین هەواڵەکان، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت ململانییەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، سەرۆکی فەرەنسا هۆشداریی داوەتە ئەرتەشی وڵاتەکەی و داوای لێکردوون خۆیان بۆ تێکهەڵچوونی سەربازی داهاتوو ئامادە بکەن.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “گاردیان“، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە میانی وتارێکیدا بۆ هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی بەبۆنەی شەوی جەژنی نیشتمانیی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە پێویستە هێزەکانیان بۆ تێکهوڵچوونی سەربازی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە ئامادەباشیدا بن. ماکرۆن ئاماژەی بەوە کردووە کە توانای ئەوان بۆ بەشداریکردن لەم جەنگانەدا، پەیوەستە بە بارودۆخی ئێستایانەوە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە “ئەو جەنگانەی ئێستا لە ئارادان، ئەوانەن کە دەبێت تێیاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنین“.