18

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی مانۆڕێکی سەربازیدا خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئامادە دەکەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا “سێنتکام” ڕایگەیاندووە کە مانۆڕ و جووڵەی سەربازیی تازە لە چوارچێوەی پاراستنی ئامادەباشیی هێزەکان ئەنجام دەدرێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم هەنگاوانە هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژییەکان لەنێوان واشنگتۆن و تاران و زیادبوونی هەڕەشەکانی شەڕ دێنە ئەنجام و چاوەڕوانییەکان سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لە ناوچەکە بەرز بوونەتەوە.