9

ڕۆژی ڕابردوو، پاش هێرشێک بۆ سەر بینای کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری تۆرۆنتۆی کانادا، پۆلیسی ئەو شارە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستپێکرد.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی پۆلیس پاش ڕووداوەکە دەوری ناوچەکەیان داخست و لێکۆڵینەوەیان بۆ دیاریکردنی هۆکار و چۆنیەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستپێکرد. هەروەها هێزە ئەمنییەکان چاودێرییەکانیان لە دەوروبەری ناوەندە دیپلۆماسییەکان توندتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، تا ئێستا وردەکارییەکی تەواو سەبارەت بە زیانەکان یان ناسنامەی تۆمەتباران بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی کانادا جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لێکۆڵینەوەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان بەردەوام دەبن.