9

ڕۆژی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی کووەیت ڕایگەیاندووە کە بە توندی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر وڵاتەکەی ئیدانە دەکات.
لە ڕاگێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر وڵاتەکەیان شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانی مەدەنی کردووەتە ئامانج، ئەمەش وەک پێشێلکارییەکی گەورەی سەروەریی خاکی کووەیت و هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی کوەیت هەژمار دەکرێت. هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بەردەوامیی ئەو هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە و هەروەها هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسی پەکدەخات.