ئیدانەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بۆ سەر باڵیۆزخانەی کووەیت لە بەسرە 

وەزارەتی دەرەوەی کووەیت لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بە توندی ئیدانەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی و میلیشیا چەکدارەکانی کە لە عێراقەوە دەکرێنە سەری کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هێرشانە نەک تەنیا کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماسییەکانی کووەیتی لە شاری بەسرە کردووەتە ئامانج، بەڵکوو چەند ناوچەیەکی سنووری و سەکۆیەکی هەڵکەندنی بیرە نەوتەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی کووەیتیشی گرتووەتەوە، کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی زیانی ماددی و برینداربوونی چەند کەسێک. وەزارەتی دەرەوەی کووەیت هۆشداریی داوە کە ئەم هێرشانەی ڕژیم و میلیشیاکانی، پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی خاکی کووەیت و هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ سەر ئاسایشی هاووڵاتییان، هەروەها هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و جێبەجێکردنی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان پەکدەخات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net