8

بە وتەی میدیاکانی کۆریای باشوور، ئەو وڵاتە لە کاتی ئامادەکردنی دۆخی یاسایی و سیاسییە بۆ بەشداری سەربازی لە گەرووی هورموز.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، کۆریای باشوور دەیەوێت لە ئەگەری پەسەندکرانی ئەو بڕیارە لە پەرلەمانی وڵاتەکەدا، ژمارەیەک فرۆکەی گەشتی دەریایی، کەشتی پشتیوانی و لۆجستیکی و یەکەیەکی سەربازی بۆ لابردنی مینە دەریاییەکان، ڕەوانەی گەرووی هورموز بکات. ڕاپۆرتەکان ئاماژەیەیان بەوە کردووە کە ئەو کاردانەوە بە مەبەستی پاڵپشتی لە ئازادی کەشتیوانی لە گەرووی هورموز و ناوچە دەریاییەکانی دیکە ئەنجام ئەدرێت. شایانی باسە کە ئەم هەنگاوانە پاش ڕەخنەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەو وڵاتە سەبارەت بە هاوکاری نەکردنی کۆریای باشوور لەگەڵ ئەمریکا لە شەری کۆماری ئیسلامییدا بووە.