ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا

لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری هەیە دانوستانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە کۆتایی ئەم حەفتەیەدا دەست پێبکاتەوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان،دۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی قەبووڵی کردووە کە پشتیوانییەکانی لە گروپە تیرۆریستییەکانی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنان کۆتایی پێ بهێنێت و هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی ڕژیم لە سەر بابەتی ڕادەست کرانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو ڕێککەوتوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە یەک ملیارد دۆڵاری سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە بانکێکی بریتانیادا ڕاگیرابوو، لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە و هەروەها سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە تا کاتی واژۆکرانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، درێژەی بە گەمارۆکەیان لە سەر ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای عومان دەدەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net