7

ڕۆژی ڕابردوو، بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلایم لە ڕێگەی لایەنە ناوبژیوانەکانەوە پیشنیارێکی ئاراستەی بەرپرسانی ئەمریکا کردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو پیشنیارە سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورموز، کۆتایی هاتنی شەڕ و گەمارۆی دەریایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە. هەروەها بەرپرسانی ڕژیم ئاماژەیان بەوە کردووە کە دانوستانەکانیان سەبارەت بە کۆتایی هاتنی پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕادەست کرانی ئۆرانیۆمی پیتێندراو، لە خولێکی دیکەی دانوستانەکاندا تاوتوێ دەکەن. شایانی باسە کە بەرپرسانی کۆشکی سپی وەرگرتنی پیشنیارەکەی کۆماری ئیسلامییان ڕاگەیاندووە، بەڵام هێشتا پەسەند نەکراوە.