بانگەوازی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دژ بە لەسێدارەدان

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

Print Friendly, PDF & Email

کۆماری ئیسلامی لەوپەڕی قەیران و بێ توانایی لە ئاست وەڵامدانەوە بە سەرەتاییترین پێداویستییەکانی خەڵکدا، دەزگای کوشتار و سەرکوتی لە هەموو کاتێک زیاتر وەگەڕ خستووەئامانجی دەسەڵاتدارانی حکوومەت ئەوەیە کە لەکاتێکدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام تاڕادەیەک دامرکاوەتەوە، لە ڕێگای پەرەپێدان بە گرتن و زیندانیکردن و لە سێدارەدانەوە، خەڵک چاوترسێن بکەن و خۆیان لەو دۆخە دژوارەی کە تێی کەوتوون دەرباز بکەن، بەڵام تەنانەت بۆخۆشیان بڕوایان بە ڕزگاربوونی خۆیان نییەهیچ هۆکار و فاکتەرێک بوونی نییە تا بتوانێت بچوکترین تروسکایی ئومێد و دڵنیاییان پێ ببەخشێت سەبارەت بە سەقامگیری حکوومەتەکەیانلەمڕووەوە، دەسەڵاتێک کە لەهەر بوارێکەوە گەیشتووەتە بنبەست، جگە لە پەنابردنە بەر سەرکوت و جینایەتی زیاتر، هیچ ڕێگەچارەیەکی دیکەی لەبەردەمدا نییە.

دەسەڵاتدارانی جینایەتکار لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ کەسیان لە سێدارە داوە و هەر ئێستاش زۆر کەسی دیکە و لەوانە بەشێک لە ناڕازییان، لە ژێر هەڕەشەی لەسێدارەداندان کە ئەگەری ئەوە هەیە لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا حوکمەکەیان بەکردەوە دەربێتژمارەیەک لەو کەسانەی کە لەسێدارەدراون و یان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان یان بە هۆکاری بیروباوەڕی ئایینی تۆمەتبار کراونبەڵام هەموو لەسێدارەدان و سزای ئێعدامەکان بە مەبەستی چاوترسێن کردنی خەڵکی تووڕە و وەگیان هاتوو بەڕێوە چووەهاوتەریب لەگەڵ ئەم سیاسەتە جینایەتکارانە، زۆرێک لە هەڵسووڕاوانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان، لە ژنان و خوێندکاران و لاوانەوە بگرە تا مامۆستایان، کرێکاران و هونەرمەندانی شۆڕشگێڕ، دەستبەسەر کراون یان لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتەوە بانگهێشت کراون و هەڕەشەیان لێکراوە کە بەشداری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا نەکەن.

ئێمە دەتوانین و ئەرکی سەرشانمانە کە ڕێگری لە کرداری لەسێدارەدان بکەینپێویستە هەموو هێزی خۆمان بخەینە گەڕ، لە دەروە و ناوەوەی وڵات چالاکانە ئاکسیۆن و کۆڕ و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کاریگەر بەڕێوە ببەین و هەزینەی هەر کردەیەکی لەسێدارەدان بۆ دەسەڵاتداران بەڕادەیەک ببەینە سەرەوە کە ماشێنی ئێعدامی جینایەتکارانی دەسەڵاتدار لەکار بخەینزۆربەی هەرەزۆری کۆمەڵگا نەفرەتیان لە حکوومەتە و ئامادەیی ئەوەیان هەیە کە حەرەکەتێکی بەرینی ناڕەزایەتی لە دژی حکومەت و ئێعدام و سیاسەتە سەرکوتگەرەکانی شکڵ پێبدەن.

ئێمە بە توندی کۆماری ئیسلامی و ئێعدام و دەستبەسەرکردنی هەڵسووڕاوانی ناڕازی، ئیدانە دەکەین و داوا لە سەرجەم هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، هەڵسووڕاوانی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرجەم ڕێکخراو و دامەزراوەکانی دژ بە ئێعدام، ڕێکخراوە کرێکارییەکان، ڕێکخراوەکان و هەڵسووڕاوانی ژنان و خوێندکاران و هەروەها بەرگریکارانی مافی جەماوەر دەکەین کە بەشێوەیەکی لێبڕاوانە و شێلگیرانە لە پێناو کۆتایی هێنان بە سەرکوت و لەسێدارەداندا تێبکۆشن و بە کۆبوونەوە لەبەردەم زیندانەکان، دەربڕینی هاوسۆزی و هاودەنگی لەگەڵ بنەماڵانەی ئەو کەسانەی کە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە و هەروەها بە نووسینی تۆمار و ڕاگەیاندنی یەکگرتووانە لەناوەوە و کۆڕ و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە دەرەوەی وڵات، بزووتنەوەیەکی بەهێز ڕێک بخەین و نیشانی بدەین کە توانایی ئەوەمان هەیە تاوانکاران ناچار بە پاشەکشە بکەینهەر ئاستێک لە بەرەوپێشچوونی ئێمە لەم بوارەدا، دەتوانێ ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لەسەر بەردەوامبوون و بەهێزکردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی.ئێعدام، ئەم تاوانە ئاشکرا حکوومەتییە، دەبێت ڕابگیرێتهەموو سزاکانی لەسێدارەدان دەبێ بەبێ شەرت و مەرج هەڵبوەشێنرێتەوەپێویستە سەرجەم زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی دەستبەجێ ئازاد بکرێن و دەستبەسەرکردنەکان کۆتاییان پێ بێت.

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران

١١ی بەفرانباری ١٠٤٢١ی ژانویەی ٢٠٢٤

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net