4

بەپێی دوایین هەواڵەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی بە هێزەکانی ئەمریکا داوە کە خۆیان بۆ گەمارۆی دەریایی درێژماوەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئاماژە بکەن.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەدا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە درێژەدان بە گەمارۆكان، سەرەڕای تێچوون و گوشارەکانی، بە بەراورد لەگەڵ دوو بژاردەکەی دیکە مەترسی كەمتری ھەیە و بە پێویستی زانیوە کە ماوەکەی درێژتر بکاتەوە. لە هەمان کاتدا ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ بەرزکردنەوەی گوشارەکان و لە ناوبردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە لایەن ڕژیمەوە، ئەگەری هەیە گەمارۆکان چڕتر ببنەوە و ئەمەش باشترین بژاردەیە.