پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بڕیاری وڵاتانی ئۆپێک پلاس بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپێک پلاس، لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایانگەیاند کە پشکی بەرهەمهێنانی نەوتی خۆیان بە ڕێژەی ١٨٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد دەکەن.

ئەم بڕیارە لە لایەن حەوت بەرهەمهێنەری سەرەکی بریتی لە عەرەبستانی سعوودی، ڕووسیا، عێراق، کووەیت، قەزاقستان، جەزائیر و عومان دراوە و لە مانگی ئاگۆستی داهاتووەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە بەیاننامەی فەرمی ئەم ڕێکخراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم گۆڕانکارییە پاش ئەوەیە کە لە کاتی داخرانی گەرووی هورموز لە شەڕی ئەمدواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە کۆماری ئیسلامی، بەشێک لە وڵاتانی کەنداو ئاستی هەناردەکردنیان کەم کردبووەوە و ئێستا دەیانەوێت بازاڕەکە ڕێکبخەنەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *