بەردەوامی مانگرتنی کرێکارانی کانکای ئاڵبانی

کرێکارانی کانگای ناوچەی بولچیزا لە ئاڵبانی بۆ شەشەمین ڕۆژی بەردەوام، لەپێناو باشترکردنی مەرجەکانی کار و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان دەستیان دایه خۆپیشاندان.

خۆپیشاندانەکانی کرێکارانی کانگای بولچیزا لە ئاڵبانی ئەم هەفتەیە چووەتە ناو شەشەمین ڕۆژی خۆیەوە، کە تێیدا داوای جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای پیمانکاری تورکیییلدیریم هۆلدینگدەکەن. بەپێی ڕاپۆرتەکان، نوێنەرانی کۆمپانیاکە کۆبوونەوەیەکی درێژماوەیان لەگەڵ کرێکاران ئەنجام دا، بەڵام به هیچ ڕێککەوتنێک نەگەیشتن، چونکە کۆمپانیاکە بەڵێنەکانی پێشووی لەسەر چاکسازی گرێبەستەکان جێبەجێ نەکردووە. کرێکاران ڕایانگەیاندووە کە تا کاتێک داواکارییەکانیان، وەک زیادکردنی مووچە و دابینکردنی پاراستنی تەندروستی و ئاسایشی کار، جێبەجێ نەکرێت، لە خۆپیشاندانەکان بەردەوام دەبن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net