7

رۆژی ڕابردوو، هێزە دەریاییەکانی حەوسییەکانی یەمەن رێرەوی کەشتییە بازەرگانییەکانی عەرەبستانیان گۆرا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کەشتییانە لە کاتی چوون بۆ لەنگەرگەکانی عەرەبستان بوون کە هێزە دەریاییەکانی یەمەن هۆشداریان پێدا و ڕایانگەیاندووە کە لە ئەگەری بەردەوام بوون لەسەر ئەو رێرەوە، هێرش دەکەنە سەریان. لە هەمان کاتدا، حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە گەمارۆی دەریایی دژ بە عەرەبستانیان دەستپێکردووە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی ئەو رووداوانە ئەمنییەتی هاتووچووی دەریایی لە گەرووی بابۆلمەندەب کەم بووەتەوە و مەترسی کەوتووەتە سەر بازەرگانی دەریایی ئەو ناوچە.