2

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزتر بوونەتەوە و چەندین هێرش لە لایەن هەردوو لایەنەوە ئاراستە کراوە.
بەیانی یەکشەممە فرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هێرشێکی نوێیان دەستپێکردووە و ژمارەیەک ئامانجی سەربازی و ژێرخانی چاودێری و پەیوەندییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج. لە بەرامبەردا، سپای پاسداران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاماژەی بە هێرشێکی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کوەیت و بەحرەین کردووە. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە کە هەر هەنگاوێکی دیکەی ئەمریکا وەڵامێکی توندتر لێدەکەوێتەوە.