8

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دەولەتی عێراق فڕینی فرۆکەی بێفرۆکەوان لە ئاسمانی وڵاتەکەی قەدەغە کردووە و هەروەها 71 بارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی داخستووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کە چیتر فڕینی فرۆکەی بێ فرۆکەوان بە بێ مۆلەتی دەولەتی فەرمی، کردەوەیەکی تیرۆریستی دادەنێردرێت و ئەنجامدەرانی رووبەرووی حوکمی دادگا دەبنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە دەولەتی عێراق بڕیاری پرۆژەیەکی فراوانتر بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەولەت دەستپێکردووە.