8

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەندامانی ئۆپەک پلاس ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی ئاڵۆگۆڕەکانی ناوچەکە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزتر دەکەنەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، وڵاتانی عەرەبستانی سعوودی، ڕووسیا و پێنج ئەندامی ئۆپەک پلاس، ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی هاتنە دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەو ڕێکخراوەیە، بە تەمان بە مەبەستی ڕاگرتنی دۆخەکە ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزتر بکەنەوە. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە هۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە، ڕایگەیاند کە بە تەواوی لە ڕێکخراوی ئۆپەک پلاس دێتە دەرەوە و بە شێوەیەکی سەربەخۆ درێژە بە چالاکییەکانی لە بواری بەرهەمهێنانی نەوت دەدات.