پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەرێوەچوونی مەراسێمی رۆژی کۆمەلە لە شاری یۆتبۆری سوید

بەرێوەچوونی مەراسێمی رۆژی کۆمەلە لە شاری یۆتبۆری سوید

ئێوارەی رۆژی ٢٢ی فێوریەی ٢٠٢٥، بەرانبەر بە ٤ی رەشەمەی ١٤٠٣، مەراسمێکی شکۆدار، له‌لایه‌ن ئەندامانی کۆمەلە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، لە شاری یۆتبۆری سوید، بۆ رێزگرتن لە پەنجاو پێنجەمین سالی دامەزرانی کۆمەلە و چل و شەشەمین سالی ئاشکرابوونی چالاكییه‌كانی ئەو حیزبه‌،بەرێوە چوو.

له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، ژمارەێکی زۆر لە هاۆریانی دێرینی کۆمەلە و بنەمالەکانیان، دۆستان و لایەنگرانی کۆمەلە و بزوتنەوەی شۆرشگیرانەی کوردستان، نۆێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسیەکانی پارچەکانی دیكه‌ی کوردستان بەشدار بوون. سەرەتای مەراسمەکە به‌ خوێندنی پارچه‌ شێعرێك له‌لایه‌ن هاۆرێ سۆما یاریزادە ده‌ستی پێكرد. پاشان سرودی ئەنترناسیۆنال سرودی هاۆپشتی جیهانی چینی کریکار بڵاو كرایه‌وه‌ و یه‌ك خۆله‌ك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی هاۆڕێ حەمە حسین کەریمی و هەموو گیانبەختکردووانی كۆمه‌ڵه‌ ڕاگیرا. دواتر هاوڕێ حسێن حه‌میدی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ په‌یامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی خوێنده‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ باروودۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگا و ئه‌ركی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵك قسه‌ و باسی كرد و پاشان په‌یامی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ خوێندرا و مه‌ارسیمه‌كه‌ له‌ نێو شایی و خۆشی ئاماده‌بووان دا كۆتایی پێهات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *