بەشی یەکەمی هەڵسەنگاندنێکی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران(ڕاهی کاریگەرە) لەژێر ناونیشانی:

Print Friendly, PDF & Email

 

هاوهەنگاو لەگەڵ ئەکتی بوێرانەی ژنانی زیندانی، هەموومان پێکەوە دژ بە ئێعدام

یەکەملەسێدارەدانی محەممەد قوبادلوو و فەرهاد سەلیمی لە ئاستی ئێران و جیهاندا لەگەڵ کاردانەوەیەکی بەربڵاو بەرەوڕوو بووەتەوە. ئەو بابەتانەی کە پارێزەرەکەی محەممەد قوبادلوو ئاماژەی پێکردووە، ئەوە بە ڕوونی دەردەخات کە حکوومەتی ئیسلامی بەدوای قوربانییەکدا دەگەڕێت بۆ لەسێدارەدان. ئامانج بریتییە لە زاڵکردنی کەشوهەوای ترس و تۆقاندن بەسەر کۆمەڵگادا، ناچارکردنی زۆربەی هەرەزۆری ناڕازییان بە بێدەنگی و تەسلیم بوون، نیشاندانی هێز و هەیمەنە و سەقامگیری دەسەڵات بە کۆمەڵێک لایەنگر و هێزەکانی پشتیوانی خۆی.

نایاسایی موتڵەق و وەڵامنەدانەوە تەنانەت بە ڕەخنە یاساییەکان و سەرەڕای ئەوەش جێبەجێکردنی سزای لەم شێوەیە، بەو مانایەیە کە حکوومەت دەیەوێت ئەو پەیامە بە خەڵک بدات کە لەپێناو پاراستنی دەسەڵاتەکەی دا ئامادەیە دەست بۆ هەر تاوانێک ببات. یەکێکی تر لە ئامانجەکانی ئەوەیە کە ئەم پەیامە بە گوێی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ناو حکوومەت بگەیەنێت کە دەستبەرداری سیاسەتی یەکدەست کردن و پاڵاوتن و جێبەجێکردنی یاسا لەسەر بنەمای لێکدانەوەکانی خۆمان نابین و پابەندبوون و پشتبەستنی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش بە یاسا، بە گاڵتە دەگرێت.

بەڵام ئەم لەسێدارەدانانە نەیانتوانیوە ترس و تۆقاندن بەسەر کۆمەڵگادا زاڵ بکات. ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی محەممەد قوبادلوو و بەتایبەت فەرهاد سەلیمی، دەریخست کە خەڵک لەم ئێعدامانە توڕە و بێزارن. مانگرتن لە خواردنی ٦١ ژنی زیندانی سیاسی لە بەندی ژنانی ئێڤین، هەڵگری پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرایە. یەکەم ئەوەی کە حکوومەتی ئیسلامی بێتوانایە لە ئاست گەیشتن بە ئامانجەکانی لە ڕێگەی ئیعدامکردنی لاوانی ناڕازی و بێدەنگ کردن و ملکەچکردنیان لە ئاست ئەم دەسەڵاتە. ئەوان نوێنەرایەتی ویژدانی بەئاگا و ئیرادەی پۆڵایینی کۆمەڵگا دەکەن. هەروەها مانگرتن لە خواردنی سیاسی ئەوان، نیشانەی پێشڕەویی بەرچاوی ژنانی ئازا و بوێرە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ یاسا سەدە ناوەڕاستییەکانی حکوومەتی ئیسلامی. ئەمەش بەو مانایەیە کە قورسایی کردەوە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناوەوەی وڵات و لە فەزای گشتی کۆمەڵگاوە بۆ ناو زیندانییە سیاسییەکان گواستراوەتەوە و ئەمە خاڵێکی گرنگە کە نابێت بە ئاسانی پشتگوێ بخرێت. لەلایەکی ترەوە شەپۆلی بەرینی پشتیوانیکردن لێیان و بەتایبەتی لەلایەن کەسوکاری زیندانیانی سیاسی و دادخوازانەوە، ئاماژەیە بۆ هاوپشتی و هاوسۆزی بەرزی کۆمەڵگا لەگەڵ ئەم ژنە خۆڕاگرانە و بوونی گیانی ناڕەزایەتی و ورەی بەرز و چاونەترسیی لە دەرەوەی زیندان. بەڵام ماشێنی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی بەردەوام قوربانی دەگەڕێت: موحسین مەزڵوم، محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، وەفا ئازەربار و پژمان فاتحی (زیندانیانی کورد)، کامبیز خرۆت، ئیبراهیم ناروونی، مەنسوور دێهمەردە، شوعەیب میربەلووچ زاهی ڕیگی (بەندکراوانی بەلووچ، (مەنوچێهر مێهمان نەواز)، (موجاهیدعەباسکورکور)، ڕەزا ڕەسایی، ئەنوەر خزری، کامەران شێخە، خوسرەو بەشارەت، فەرشید حەسەن زەهی و ژمارەیەکی دیکە مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە. لەمڕووەوە ئێمە لە سەرجەم هەوڵ و تێکۆشانی بنەماڵەی قوربانیانی بێ ئەژماری ئێعدام کراوانی دەستی کۆماری ئیسلامی و هەموو هێزە چەپ و دێموکرات و پێشکەوتنخوازەکان بۆ پشتیوانی لە ئەکتی قارەمانەی ژنانی زیندانی لە خەباتێکی هاوبەشدا بەمەبەستی ڕاگرتنی ئێعدامەکان و هەڵوەشاندنەوەی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارەدان، پشتیوانی دەکەین.

دووەم: ڕەتکردنەوە سەڵاحییەتی حەسەن ڕۆحانی لە پرۆسەی نوێنەرایەتی مەجلیسی خوبرەگان، تەکلیفی ڕیفۆرمخواز و میانڕەوەکان و ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی ڕژیمی یەکلایی کردەوە. دام و دەزگای وەلایەت و ناوەندەکانی ژێر دەسەڵاتی، نیشانیان دا کە لە دوورخستنەوەی ئۆپۆزسیونی ناوخۆی دەسەڵات و یەکدەست کردن و ڕێکخستنی پێشهاتەکانی دوای مەرگی خامنەیی دا، هیچ ڕیسکێک قبوڵ ناکەن. دیارە ئەگەر حەسەن ڕوحانی یەکێک بێت لە ئەندامانی خوبرەگانی ڕێبەریی و ئەگەرلێهاتوویی و ئیرادەیئەوەشی هەبێت، دەتوانێت دوای مەرگی خامنەیی ڕۆڵێکی تایبەت بگێڕێت. بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە مەترسییەکی لەو شێوەیە، ڕێگای چوونە ناو مەجلیسی خوبرەگانیان لێ داخست. هەروەک چۆن سەری هاشمی ڕەفسەنجانییان کردە ژێر ئاوەوە. ئەمە پەیامێکی ڕوونە کە دەسەڵاتی یەکدەست و شەخسی وەلی فەقیه دەیدات بە گوێی ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی دا. کە ئەویش بریتییە لە تەسلیمبوونی بەتەواو مانا، یان دوورخرانەوەی بە تەواوەتی. ڕەتکردنەوە و لێسەندنەوەی سەڵاحییەتی بەربڵاو لە شۆڕاکانی چاودێریی وەزارەتی ناوخۆی وڵات و دامەزراوەکانی شۆڕای نیگەهبان دا، ڕێگەی لە هەر چەشنە ڕیسک و مەترسییەک گرتووە. دەسەڵاتی یەکدەست نەک هەر پێویستی بە مەجلیسێکی خوبرەگانی گوێ لەمست و دەستنیشانکراوە، بەڵکوو تەنانەت مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیش دەبێ یەکدەست و گوێڕایەڵی ڕێبەریی بێت. بە واتایەکی تر پرۆسەی هەڵبژاردن ئیتر زۆر بە ئاشکرا بووتە شانۆیەکی گاڵتەجاڕانە. ئەوەی کە حەسەن ڕۆحانی و هاوڕێ و نزیکەکانی لەناو میانڕەوەکان و بەشێک لە باڵی ڕاستی ڕیفۆرمخوازدا هێشتا باوەڕیان بەدەنگی ناڕەزایەتیهەیە و داوا لە خەڵک دەکەن دەستبەرداری ئەو سندووقە نەبن، لە داماویی و بێ هیوایی سیاسییانەوە سەرچاوە دەگرێت.

سێیەم: ڕەفتاری دڕندانە و وەحشیانەی پاسەوانانی سنووری عێراق لە هەرێمی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ کۆڵبەران، جارێکی دیکە پرسی بارودۆخی گوزەران و بژێوی ئەم بەشە لە خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستانی کردە ڕۆژەڤی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بیروڕای گشتی خەڵکی کوردستان لە هەردوو دیوی سنوورەکەبەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٢، هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق (حەرس الحدودلەسنووریبیارەکەدەکەوێتەپارێزگایهەڵەبجەلەهەرێمیکوردستان،هەشتکۆڵبەریخەڵکیشاریجەوانڕۆ،بەناوەکانیموبین،پەیامدهۆنتەمەن١٦ساڵ،سەرکەوتشێرزاد١٩ساڵە،شۆڕشنەسروڵڵاهیتەمەن١٦ساڵ،ئارەشتەپتەمەن٢٣ساڵ،سەبوورمەعروفیتەمەن١٧ساڵ،جەماڵسولەیمانیوڕێبینتاڵەبانیتەمەن١٦ساڵیاندەستبەسەرکردوڕووبەڕوویئەزیەتوئازارو

ئەشکەنجەی جەستەییان کردنەوە و دواتر بە نیشانەی بێڕێزی و ئەشکەنجەی دەروونی، سەریان تاشین و وێڕای تاڵانکردنی موبایل و کەلوپەلە شەخسییەکانی تریان، لە سەر سنوور ڕەهایان کردنئەم کردەوە دڕندانەی پاسەوانانی سنوورپارێزی عێراق کە ماوەی چەند مانگێکە سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیان داگیرکردووە، لەگەڵ کاردانەوەی ناڕەزایی بەربڵاو لە بیروڕای گشتی خەڵکی کوردستانی عێراقدا بەرەوڕوو بووەوەناڕەزایەتی خەڵک بە شێوازی جۆراوجۆر تا ئێستاش هەروا بەردەوامەبەڵام لە گەرمەی ئەم تووڕەیی و ناڕەزایەتی دەربڕینانەدا، هەواڵی تاوانێکی دیکە بڵاو دەبێتەوە کە لە لایەن هەر ئەم هێزە دژە خەڵکیانەوە لە سنووری پاوە ڕوویداوە. ڕۆژی دووشەممە، ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە کۆڵبەران لە ناوچەی تەلیوەری شۆشمی لە هەرێمی کوردستان، کۆڵبەرێک بە ناوی هوشیار مەحموودی خەڵکی گوندی “شەمشیر” سەر بەشاری پاوه، خاوەنی هاوسەر و سێ منداڵ، گیانی لەدەستدا و کۆلبەرێکی دیکە بە ناوی ڕزگار فەرەجی بریندار بوو. ئەو فەرماندە نوێیانەی هێزی پاسەوانی سنوور کە دوابەدوای ڕێککەوتنی نێوان کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی عێراق، لە سنوورەکانی کوردستان جێگیر بوون، کەسانێکن کە لە قوتابخانەی سپای پاسداراندا مەشق و ڕاهێنانیان پێ کراوە و ڕق و کینەیەکی قووڵیان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان لە هەردوو دیوی سنوورەکە لە دڵدایەبەمجۆرە، ئەگەر تا دوێنێ تەنیا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بوون کە لە دەروازە سنوورییەکان بۆسەیان بۆ کۆڵبەران دادەنا و دەیانکوشتن، ئێستا و دوابەدوای بە کردەوە دەرهاتنی ڕێککەوتنی ئەمنی، کۆڵبەران لەگەڵ مەترسییەکی گەلێک زیاتر بەرەوڕوو دەبنەوە

بڕووخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

سەرکەوتوو بێت شۆڕشی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران

بژی ئازادی، دێموکراسی و سۆسیالیزم

ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کاریگەر)

حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٠٤٢/ ٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٤

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net