بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئێرانیانی ئازادیخواز لە فرانکفۆرتی ئاڵمان

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئێرانیانی ئازادیخواز لە فرانکفۆرتی ئاڵمان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆبوونەوەی حەفتانەی “شەممەکانی ناڕەزایەتی فرانکفۆرت” بە مەبەستی دژایەتی لەگەڵ لەسێدارەدانی بەندکراوان، پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و هاودەنگی لەگەڵ بنەماڵە دادخوازەکان بەڕێوە چووە.

ڕۆژی شەممە ١٩ی گوڵان هاوکات لەگەڵ ساڵیادی لەسێدارەدانی “فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم‌هۆلی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مەهدی ئیسلامیان“، ئەو کۆبوونەوەیە لەلایەن ئەنجوومەنی “ژن، ژیان، ئازادی“یەوە بەڕێوە چووە. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بەشداربووان بە دروشمی “نا بۆ شەڕ، نا بۆ کۆماری ئیسلامی، نا بۆ سێدارە” و “ئازادی بۆ بەندکراوانی سیاسی“، خوازیاری کۆتاییهێنانی سەرکوتی هاووڵاتیانی ناڕازی و ئازادی بەندکراوانی سیاسی بوون. 

لێدوانێک بەجێ بهێلە