پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئازادی خواز له‌ سوید و ئاڵمان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاته‌كانی سوید و ئاڵمان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی موونیخ، فڕانكفۆرت، هامبوورگ و گۆتنبێرگ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، پژمان سوڵتانی، بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو، مێهدی حه‌سه‌نی، مه‌نووچێهر فه‌لاح و موجاهد كوركور بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به‌ مه‌به‌ستی ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی، گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی زیاد بكه‌ن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *