پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

خۆپێشاندانی ئێرانیانی ئاڵمان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی دانیشتووی شاری كۆڵن له‌ ئاڵمان، دژ به‌ ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ ئێران ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام وه‌كوو مه‌نووچێهر فه‌لاح، په‌خشان عه‌زیزی، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، وریشه مورادی، پژمانی سۆڵتانی و ….هه‌تد، دژ به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *