بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

خۆپێشاندانی كرێكارانی پانامایی دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

خۆپێشاندانی كرێكارانی پانامایی دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، ئه‌ندامانی ئیتحادییه‌ میللی كارگه‌رانی پاناما دژ به‌ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ ده‌وڵه‌تی پاناما هه‌وڵی داخستنی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كان ئه‌دات و له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌موو حیسابه‌ بانكییه‌كانی سه‌ر به‌ ئیتحادییه‌ كرێكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی داخستووه‌. هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌وڵه‌تی پاناما ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی كارگه‌رانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌دوای خۆی دا هێناوه‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌زاران كارگه‌ر له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته دژ به‌ ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كردووه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە