بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دابەزینی ڕێژەی هه‌نارده‌ كردنی نەوتی ئێران بۆ چین

دابەزینی ڕێژەی هه‌نارده‌ كردنی نەوتی ئێران بۆ چین

بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ و بە پشتبەستن بە داتاکانی پێوەندیدار بە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان، ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوی کۆماری ئیسلامی بۆ چین بەهۆی چڕبوونەوەی گەمارۆکان دابەزیوە و داخوازی پاڵاوگەکانی ئەم وڵاتەش بۆ نه‌وتی ئێران کەمتر بووەتەوە.

بەپێی ئەم داتایانە، هەناردەکردنی نەوتی خاو و گازی ئێران بۆ چین، لە ١١ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه‌ تاکوو ١٠ی جۆزەردان گەیشتووەتە ١.١ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا کە ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەو ماوەیە لە ساڵی ڕابردوو، نزیک بە ٢٠٪ دابه‌زیوه‌. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەری هەیە داتاکانی کۆمپانیی “ڤۆرتێکسا“، پاش تەواوبوونی پڕۆسەی هه‌ژماردن، ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت، چونکە لە ئێستادا بارهەڵگرەکان سیستمەکانی بەدواداچوونی خۆیان دەکوژێننەوە و ئەمەش هه‌ژماردن و چاوەدێریکردنیان ئەستەم ده‌كاته‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە