داواکاری دۆنالد ترامپ بۆ ڕاگرتنی یارمەتییەکانی چین بۆ کۆماری ئیسلامی

بەپێی دوایین هەواڵەکان، سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای لە چین کردووە کە بە گشتی یارمەتییەکانی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ڕابگرێت.

“دۆنالد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دوایین وتوبێژەکانی لەگەڵ سەرۆک کۆماری چین، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا سەبارەت بە پشتیوانی چین بۆ کۆماری ئیسلامی نیگەرانە و دەبێت چین ئەم بابەتە ڕابگرێت. هەروەها ڕایگەیاندووە، هەرجۆرە پاڵشتی لە کۆماری ئیسلامی چە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ قەبووڵ ناکرێت. شایانی باسە کە باڵیۆزی ئەمریکا لە چین ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەمریکا پێوایە کە چین پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی دەکات بەڵام بەڵگەیەکیان بە دەستەوە نیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net