10

ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی داگیرکردنی بەرزاییەکانی عەلی تاهر کۆتایی پێ هاتووە و هەموو تۆنێلەکانی حیزبوڵڵا لە ناو براون.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەرزاییەکانی عەلی تاهر، بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە سەربازییەکانی حیزبوڵڵا دژ بە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و ناوچە سنوورییەکان کە خەڵکی مەدەنی لێی نیشتەجێن، بە کار دەهاتن و جەختی لە سەر ئەوە کردووەوەتەوە کە هاتنە دەرەوەی هێزەکانی لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە مەرجدارە بە چەک داماڵینی تەواوی هێزەکانی حیزبوڵڵا.