10

ڕۆژی ڕابردوو، ئەمریکا و چین سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەستی بازرگانیی نێوانیان بۆ دوو مانگ دیکە ڕێککەوتوون.
سکۆت بێسەنت، وەزیری دارایی ئەمریکا، پاش کۆبوونەوە لەگەڵ هە لیفێنگ، ڕاوێژکاری ئابووریی چین، ڕایگەیاندووە کە ئەم درێژکردنەوەیە کاتێکی زیاتر بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان لەسەر کێشە بازەرگانییەکان دابین دەکات. لە چوارچێوەی ئەم گفتوگۆیانەدا، بابەتەکانی زیرەکی دەستکرد، خزمەتگوزارییە داراییەکان و کشتوکاڵ تاوتوێ کراون و بەڵام باس لە کەمکردنەوەی گۆمڕۆکی نزیکەی ٣٠ ملیار دۆلار بەرهەم نەکراوە. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، چین تا ئێستا کڕینی ٢٥ ملیۆن تۆن سۆیای ئەمریکایی واژۆ کردووە، بەڵام لە بەشێک لە کڕینەکانی دیکەدا بەهای نزیکەی ١٧ ملیار دۆلار پاش کەوتووە.