دواخستنی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویس

وەزارەتی دەرەوەی سویس ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، کە بڕیار بوو لە ٢٩ی جۆزەرداندا لە بێرگنشتۆک بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دانوستانانە دوو ڕۆژ پاش واژۆکردنی یادداشتنامەی سەرەتایی دەستپێدەکرد و ئامانجیان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی جێگیر سەبارەت بڕ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دووبارەکردنەوەی هاتووچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورموز بوو. بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کەجەی دی ڤانسجێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرپەرشتیاری دانوستانەکان، گەشتەکەی بۆ سویس هەڵوەشاوەتەوە. هەروەها هۆکاری فەرمیی ئەو دواخستنەکێشەی لۆجستیکیناو براوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە ئاماژە بە ناسەقامگیریی بارودۆخی ناوچە و دوودڵیی تاران بۆ بەشداریکردن دەکەن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net