دەرکردنی جێگر و وتەبێژی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی لە خاکی کانادا

ئاژانسی خزمەتگوزارییە سنوورییەکانی کانەدا بڕیاری دەرکردنیسەید سەلمان سامانی، جێگر و وتەبێژی پێشووی وەزارەتی ناوخۆی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی لە خاکی ئەو وڵاتە دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ئاژانسە، سەید سەلمان سامانی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠٢١ لە چەندین پۆستی باڵای ڕژیمدا کاری کردووە و ڕۆڵی بەرچاوی لە جێبەجێکردنی سیاسەتە سەرکوتگەرانەکاندا هەبووە و دادگای فیدراڵی کانەدا لەم حەفتەیەدا داواکاریی پێداچوونەوەی ئەم بەرپرسەی ڕژیمی ڕەت کردەوە و بڕیاری کۆتایی بۆ دەرکردنی دەرکرد. ناوبراو لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، دادوەر جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە وەزارەتەکەی سامانی، سەرپەرستیی ئەو هێزە ئەمنییانەی کردووە کە ڕاستەوخۆ لە کوشتاری هاووڵاتییاندا تێوەگلاون. هەروەها ناوبراو وەک وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لە کاتی سەرکوتی خوێناویی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨دا، بە ئاشکرا بەرگری لە تاوانەکانی ڕژیم کردووە. شایانی باسە کە ئەمە دووهەمین بەرپرسی باڵای ڕژیمی کۆماری ئیسلامییە کە بەهۆی پێشینەی سەرکوتگەرییەوە لە کانەدا دەردەکرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net