10

دادستانی گشتی جوڵفا، هەواڵی دەستگیرکردنی چوار کەسی بە تۆمەتی پەیوەندی بە سرویسە هەواڵگرییەکانی دەرەوە بەڵاو کردووەتەوە.
دادستانی گشتی و ئینقلابی شارستانی وڵفا ڕایگەیاند کە چوار کەس، لەنێوانیاندا دوو بیانی، بەهۆی ئەوەی کە «پەیوەندییان بە سرویسە هەواڵگرییەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا و میدیای دەرەوەی وڵات» هەیە، دەستگیر کراون. ئەم بەرپرسەی ڕژێم هەروەها وتی: ئەم چوار تۆمەتبارە بە تۆمەتی چاڵاکی هەواڵگری و پەیوەندی بە تۆڕەکانی وابەستە بە دوژمنانی دەرەکی لەوانە ئەمریکا و ئیسرائیل دەستگیرکراون. بەپێی وتەی ئەم بەرپرسەی رژیم، پرۆسەی لێکۆڵینەوەی پەروەندەی ئەم کەسانە لە لایەن دادگاوە بەردەوامە. شایانی باسه لەو ڕاپۆرتەدا هیچ وردەکارییەکی تر، سەبارەت بە ناسنامە یان شوێنی ڕاگرتنیان، بڵاو نەکراوەتەوە.