دەستبەسەرداگرتنەوەی گەرووی بابولمەندەب لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی یەمەنەوە

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی دەوڵەتی یەمەن بە پشتیوانیی هەوایی عەرەبستان دەستیان بەسەر پێگە گرنگەکانی حووسییەکان لە بابولمەندەبدا داگرتووەتەوە.
بە وتەی بەرپرسانی یەمەن، هێزەکانی یەمەن ناوچەی «زەباب»یان لە حووسییەکان وەرگرتووەتەوە و دەستیان بەسەر فڕۆکەخانەیەک لەو ناوچەدا گرتووە. هەروەها عەرەبستانی سعوودی ڕایگەیاندووە کە ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی پێگەکانی حووسییەکانی بۆردوومان کردووە، بەڵام بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بە درێژەی تێکهەڵچوونەکان لە بنکە سەربازییەکان دەکەن. شایانی باسە سەرەڕای ئەمانە، هێشتا گرژییەکان بەردەوامن و حووسییەکان لە هەندێک لە ناوچەکاندا توانای هاویشتنی درۆن و مووشەکیان هەیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net