20

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، سەدان شارومەندی وڵاتانی عەرەبی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە هۆکاری پەرەپێدانی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ئەو وڵاتانە دەستبەسەرکراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە وڵاتانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، بەحرەین، عەرەبستانی سعوودی و کووەیت، لانیکەم ٨٠٠ شارومەند بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پێگە سەربازییەکان و ژێرخانەکانی ئەو وڵاتانە دەستبەسەر و ڕەوتی دادگایی کردنیان دەستی پێکردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان، کۆمەڵێکی زۆر لە ڕووژنامەوانان لە ئەم ڕووداوانەدا دەستبەسەرکراون و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.