4

داوەرێکی فەڕەنسی لە پاریس سکاڵایەکی دژی محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی عەرەبستانی سعوودی، سەبارەت بە بێسەروشوێنبوون و مەرگی جەمال خاشقچی تۆمار کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیارە ئەم داوەرە لێکۆڵینەوەکانی خۆی سەبارەت بە بێسەروشوێنبوون و مەرگی جەمال خاشقچی، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی عەرەبستانی سعوودی دەست پێبکات کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە کۆنسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەنبوڵی تورکیا کوژرا. جێی ئاماژەیە کە جەمال خاشقچی بەهۆی هەڵوێستە ڕەخنەییەکانی دژی حکومەتی عەرەبستانی سعوودی دەناسرایەوە.