بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دەستپێکردنەوەی چاکسازی دامەزراوە سەربازییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

دەستپێکردنەوەی چاکسازی دامەزراوە سەربازییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

بە پێی دوایین زانیارییەکان، کۆماری ئیسلامی دەیەوێت بە خێرایپی دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی چاک بکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی زانست و ئەمنییەتی نێودەولەتی، شیرکەتی “وەنتۆر” چەندین وێنەی ماهوارەیی لە دامەزراوەکانی تاڵەقاتی ٢ لە کۆگای پاوەرچین بڵاو کردەوە کە پیشان دەدات هەوڵی چاکسازی ئەو دامەزراوانە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستی پێکردووە.  بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە وێنەکاندا چەندین ئۆتۆمبیلی چاکسازی و هەروەها کەرەستەی بیناسازی لە بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکاندا کۆبوونەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی هێرشەکان و گەمارۆکانی ئەمریکاوە تووشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بووەتەوە و تەنانەت توانای دابینکردنی سەرەتاییرین پێداویستییەکانی شیرکەتەکان و کارگەکانی وڵاتی نییە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە