24

بومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی ٧.٥، ڕۆژی دووشەممە باکووری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند و هۆشداری سۆنامی دراوە.
بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی کەشوهەوای ژاپۆن، چەقی بوومەلەرزەکە لە ئۆقیانوسی ئارام و لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتردا بووە. بەرپرسان داوایان لە دانیشتووانی ناوچە کەناراوەکان کردووە لەو شوێنانە دوور بکەونەوە، چونکە چاوەڕوانی دەکرێت شەپۆلەکانی سۆنامی بگاتە نزیکەی ٣ مەتر. هەروەها دوای بومەلەرزەکە شەپۆلێکی سۆنامی بە بەرزی ٨٠ سانتیمەتر لە بەندەری کوجی لە پارێزگای ایواتە تۆمار کرا. دەوڵەت کارگروپێکی تایبەتی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە پێکهێناوە و داوای لە هاووڵاتیان کردووە ناوچە مەترسیدارەکان چۆڵ بکەن.