رێگەنەدانی ئەمریکا بە کۆماری ئیسلامی بۆ بەشداربوون لە کۆنگرەی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەمریکا رێگەی بە نوێنەری وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی نەداوە کە لە کۆنگرەی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم بەشداری بکات.

ئەو کۆنگرەیە ئەمرۆ ٢٤ی خەرمانان دەستیپێکردووە و بڕیارە تا چوار رۆژی دیکە درێژەی پێ بدرێت. لە لایەکی دیکەوە، محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی بڕیاری دابوو کە لەم کۆنگرەیەدا بەشدار بێت و تەنانەت سەبارەت کێشەکان وتەی هەبێت. شایانی باسە کە حەفتەی ڕابردوو، ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاندبوو کە کۆماری ئیسلامی رێگری لە پشکنەڕانی ئەو رێکخراوە دەکات و برێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیم، تاکوو ئێستا نەبینڕاوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net