زیادکردنی حەقدەستی کرێکاران لە هێند

بەرپرسانی هەرێمی ئۆتار پرادێش لە هێندوستان، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکانی ڕێکخراوە کرێکارییەکان کە تا ڕادەیەکی زۆر گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە، بەمەبەستی ئارامکردنەوەی دۆخەکە و کەمکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، بڕی حەقدەستی کرێکارانیان زیاد کرد.

دوای ئەوەی هەزاران کرێکاری هێندی لە هەرێمی ئۆتار پرادێش ناڕەزایەتییان دەربڕی بەهۆی زیاد نەکردنی حەقدەستەکانیان بە پێی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی، بەرپرسان دوای چەند کاتژمێرێک خۆڕاگریی، لە کۆتاییدا داواکارییەکانی کرێکارانیان قبوڵ کرد. سەرچاوە حکومییەکان ڕایانگەیاندووە کە هەرێمی ئۆتار پرادێش لە باکووری هێندوستان، دوای چەند ڕۆژ ناڕەزایەتی، حەقدەستی کرێکارانی بە شێوەیەکی گونجاو زیاد کردووە و بووەتە دووهەمین هەرێم لە هێندوستان لە ڕووی بەرزی ئاستی مووچەوە. ئەم ناڕەزایەتییانە لە کاتێکدا بەرەو فراوانبوون دەچن کە بە دەستپێکردنی جەنگ لە ئێران و بەرزبوونەوەی نرخی نرخی نەوت، گاز و بەنزین، کاریگەری لەسەر ئابووری زۆرێک لە وڵاتانی ئاسیا داناوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net