16

ڕۆژی ڕابردوو، کەشتییەکی بازەرگانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئاوەکانی دەریای عەرەب، لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو کەشتییە لە لایەن هێزە دەریاییەکانی ئەرتەشی ئەمریکاوە سەرەتا ڕێگری لێ کراوە و پاشان بە هۆی لەبەرچاونەگرتنی هوشدارەکان، لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە. شایانی باسە کە، فەرماندەی “سێنتکام” ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای کەمارۆی دەریایی ئەمریکا دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لانیکەم ٣٧ کەشتی بازەرگانی کۆماری ئیسلامی یان ڕێگری لە هاتوچۆیان کراوە یالن دەستی بەسەردا گیراوە.