پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

سەپاندنی حوکمی زیندان بە سەر پزیشکێکی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرکان ئەرەن، کارمەندێکی یارمەتیدەری مرۆییی تورکی دانیشتووی ئەڵمانیا و دامەزرێنەری ڕێکخراوێکی مرۆیی لە شاری شتووتگارت، پاش زیاتر لە ساڵێک ڕاگرتنی لە گرتووخانەکانی ڕژیم، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ناوبراو بە تۆمەتی ” هاوکاری لەگەڵ وڵاتە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە و زانیارییەکی زۆرتر سەبارەت بە تۆمەتانی دیکە لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە سەرکان ئەرەن لە کۆتایی مانگی ژۆئەنی ٢٠٢٥، بۆ ئەنجامدانی ئەرکێکی مرۆیی چووەتە ئێران و پاش تەواوکردنی کارەکەی نەیتوانیوە وڵاتەکە بەجێبهێڵێت و لەو کاتەوە لە ئێران بەندکراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *