سەپاندنی سزای نوێ بەسەر 5 بەرپرس و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی لە لایەن کاناداوە

رۆژی چوارشەممە ١ی ڕەزبەر، وەزارەتی دەرەوەی کانادا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر 5 بەرپرسی باڵا و 5 دامەزراوەی فەرمی کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە.

بە پێی بەیاننامەی فەرمی وەزایەتی دەرەوەی کانادا، ئەو کەسایەتی و دامەزراوانە ڕۆلی ڕاستەوخۆیان لە سەرکوتکردنی توندوتیژانەی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوودا بووە. ئەم هەنگاوە لە درێژەی کاردانەوە نێودەولەتییەکان دژ بە سەرکوتی جنایەتکارانەی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبارەوە ئەنجام دراوە. شایانی باسە کە کانادا لە ماوەی 24 ساڵی ڕابردووە تاکوو ئێستا، 24 خۆلی سزای ئابووری و سیاسی بەسەر کۆماری ئیسلامیدا سەپاندووە کە 237 کەسایەتی و 265 ناوەندی  حکوومی دەگرێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net