22

ڕۆژی سێشەممە ١ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی، چەندین بەرپرس و دامەزراوەی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی دارایی ئەمریکا لە هەڵوێستێکی نوێدا چەندین شیرکەت، دامەزراوە، کەسایەتی و هەروەها شیرکەتی گواستنەوەی هەوایی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، گەمارۆ داوە و بڕیارە ئەو پرۆسەیە بەردەوام بێت. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە لیستی گەمارۆکان بە دەستمان نەگەیشتووە.