12

بەیانی ئەمرۆ، ئەمریکا شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی لە ١٣مین رۆژی شەردا کۆتایی پێ هێنا، کە لە ئەنجامدا ٤ ئەندامی سپای پاسداران کوژران.
بە پێی دوایین زانیارییەکان، هێزی دەریایی، سیستەمی بەرگری، ناوەندە فەرماندەییەکان، بنکەی سەربازی و سیستمی ڕاداری کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە لە شارەکانی، ئەهواز، ئەندیمشک، ئۆمیدییە، بەندەر عەباس، گیلان و پیرانشار کراونەتە ئامانج. سەرۆک کۆماری ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە هێرشەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامیدا بەردەوام و تەنانەت هێرشەکانی بەرفراوانتر لە جاران دەبێت.