بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌به‌رده‌م دادگای مافی مرۆڤی ئورووپا له‌ فڕانسه

كۆبوونه‌وه‌ی ئازادیخوازان له‌به‌رده‌م دادگای مافی مرۆڤی ئورووپا له‌ فڕانسه

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئازادیخوازانی فه‌ڕانسه له‌به‌رده‌م دادگای مافی مرۆڤی ئورووپا له‌ شاری ستراسبوورگ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نوێی سووریه‌ نیشان دا.

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا، یه‌كێتی عه‌له‌وییه‌كانی فه‌ڕانسه، نوێنه‌رانی حیزبی به‌رابه‌ری و دیمۆكراسی گه‌لان، ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی دیمۆكراتیكی ستراسبوورگ، ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نگرانی گرووپه‌‌ شۆڕشگێڕه‌كانی فه‌ڕانسه و نوێنه‌رانی پاڕله‌مان به‌شدار بوون و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ركوتی سیستماتیكی كورده‌كان، عه‌له‌وه‌ییه‌كان، درۆزه‌كان و مه‌سێحییه‌كان نیشان داوه‌. خۆپێشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی چه‌ند ده‌وڵه‌تی ئورووپایی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع و ناساندی تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده‌یان وه‌كوو هێزی ئه‌منیه‌تی حكوومه‌تی سووریا به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

لێدوانێک بەجێ بهێلە