بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان ئازادیخواز له‌ شاری گۆتنبرگی سۆئد

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان ئازادیخواز له‌ شاری گۆتنبرگی سۆئد

 

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٨ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاری گۆتنبرگی سۆئد دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر به‌ندكراواندا كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكار و جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكاردی “نا بۆ سێداره‌”، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌موو به‌ندكراوان، ئازادی ده‌ستبه‌جێ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ناڕازیان بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە